یاسای له‌ سێداره‌دان هه‌وێنی به‌رهه‌مه‌ تازه‌كه‌ی " هاوكار مسته‌فا " یه‌

ئەشکەنجە و ئازاری ژیان لەو بەرھەمەدا بە ڕوونی دەبینرێت


هونه‌رمه‌ند " هاوكار مسته‌فا " كۆتایی به‌ یه‌كه‌م به‌رهه‌می خۆی هێنا كه‌ بریتییه‌ له‌ فیلمێك له‌ ژێر ناوی " یاسای شێته‌كان .

ده‌رهێنه‌ر له‌م فیلمه‌دا هه‌ولی ئه‌وه‌ی داوه‌ كه‌ یاسای لەسێدارەدان بکاتە ھەوێنی ئەو بەرھەمە تازەیەی ە ساڵانێکی زۆرە لە وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەتی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان تەنگی بە مرۆڤایەتی ھەڵچنیوە .

ئه‌م فیلمه‌ له‌ نووسینی و سیناریۆی " عه‌دنان عوسمان "ه‌ و "هاوكار مسته‌فا " كاری ده‌رهێنانی بۆ ئه‌نجامداوه‌ و هه‌ریه‌ك له‌ " ەمە عەلی خان، وریا حەسەن، مەھدی شارباژێڕی، ھەڵاڵە عومەر، بەشیر جەمشیر، سەرباز عەلی " رۆلی تێدا ده‌بینن .

فیلمی یاسای شێته‌كان باس لە چیرۆکی لە سێدارەدان دەکات، کە مرۆڤایەتی دەخاتە ژێر پرسیارەوە، تەنانەت ئەشکەنجە و ئازاری ژیان لەو بەرھەمەدا بە ڕوونی دەبینرێت و دوا وێستگەی ژیانی ئەو کەسایەتیەش بە پەتێک کۆتایی دێت ، بریاره‌ ئه‌م فیلمه‌ لە داهاتوویەكی نزیکدا بەشداری لە چەندین فیستیڤاڵی نێوخۆیی و نێودەوڵەتیدا بکات .

ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ر " هاوكار مسته‌فا " له‌ ساڵی 1989 له‌ شاری هه‌ولێر له‌ دایك بووه‌ و له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رهه‌می هونه‌ری وه‌ك "مەملەکەتی مێروولەکان و سپی سپی "  رۆڵی بینیوه‌ .