هه‌فته‌ی داهاتوو چله‌ی ماته‌مینی پڕۆفیسۆر "د.جه‌مال نه‌به‌ز "به‌ڕێوه‌ده‌چێت

له هۆڵی ته‌وار له‌ شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت

بڕیاره‌ رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتو له‌سلێمانی چله‌ی ماته‌مینی زانای ناوداری كورد پڕۆفیسۆر د.جه‌مال نه‌به‌ز به‌ڕێوه‌بچێت.

رێوڕه‌سمی چله‌ی ماته‌مینی پڕۆفیسۆر د.جه‌مال نه‌به‌ز كاتژمێر 3ی پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 19/1/2019 له هۆڵی ته‌وار له‌ شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

رۆژی شه‌ممه‌ 8-12-2018 پرۆفیسۆر د. جه‌مال نه‌به‌ز، نوسه‌ر و زانای ناوداری كورد له‌ ته‌مه‌نی 85 ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشی له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی كرد.

دواتر رۆژی شه‌ممه‌ 22-12-2018 ته‌رمه‌كه‌ی له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێره‌وه‌ گه‌یه‌ندرایه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان و پاشان له‌ ڕێوڕه‌سمێكدا به‌ ئاماده‌بونی خانه‌واده‌و دۆستان و هاوبیرانی له‌ گۆڕستانی شێخ مارف له‌سلێمانی به‌خاك سپێردرا.

 سه‌رچاوه‌/ ئاوێنه‌

كوردستان تیڤی/ كامران