له‌شاری دهۆك دزییان كردبوو له‌هه‌ولێر ده‌ستگیركران

پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌م دوو تۆمه‌تباره‌ی ده‌ستگیركرد

پۆلیسی هه‌ولێر له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاندووه‌: له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی بنكه‌ی پۆلیسی كه‌سنه‌زان دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیر كران كه‌وا هه‌ڵسابوون به‌ ئه‌نجامدانی تاوانی دزی كردن له‌ پارێزگای دهۆك.

له‌مباره‌یه‌وه‌ رائیدی پۆلیس، شاخه‌وان سعید ساڵح  به‌رپرسی بنكه‌ی پۆلیسی كه‌سنه‌زان به‌ هه‌ولێر پۆلیسی ڕاگه‌یاندووه‌: دوای ئاگاداركردنه‌وه‌مان له‌لایه‌ن پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی دهۆك به‌ بوونی دوو تۆمه‌تبار كه‌ فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌چووبوو به‌ پێی مادده‌ (٤٤۳) له‌لایه‌ن دادوه‌ری پارێزگای دهۆك ، توانیمان شوێنی هه‌ردوو تۆمه‌تبار دیاری بكه‌ین و ده‌ستگیریان بكه‌ین دواتر ڕاده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دهۆكیان بكه‌ینه‌وه‌.