كەشناسی عێراق: بەفربارین لەناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەست پێ دەكاتەوە

تا هه‌ینی داهاتوو به‌رده‌وام بێت


كه‌شناسیی عیراق باری كه‌شوهه‌وای بۆ چوار رۆژی داهاتووی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ناوه‌ڕاست و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند و به‌پێی پێشبینییه‌كان چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌ ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌فربارین له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێ بكات و شه‌پۆله‌كه‌ش تا هه‌ینیی داهاتوو به‌رده‌وام بێت.

له‌ راپۆرتێكدا ده‌سته‌ی كه‌شناسیی عیراق  باری كه‌شوهه‌وای چه‌ند رۆژی داهاتوو بڵاوكردەوە ، سبه‌ینێ یه‌ك شه‌ممه‌له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت و دواتر ورده‌ ورده‌ ده‌بێت به‌ هه‌وری ته‌واو و بارانی له‌گه‌ڵ ده‌بێت، له‌ ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوریش ئه‌گه‌ری بارانبارینێكی كه‌م هه‌یه‌.
 
هەروەها دەستەی كەشناسی عێراق لەبارەی رۆژی دووشەممە ئاماژەی بەوەكردووە، له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاسمان هه‌ور و باراناوی ده‌بێت و ئه‌گه‌ری بارینی به‌فر هه‌یه‌، له‌ ناوچه‌كانی باشوریش باران ده‌بارێت.

ئەوەش دەخاتە روو، کە پێشبینی دەکرێت ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو لە نێو سەنتەری شارەکانی هەولێر و سلێمانی بەفر ببارێت.