خانەنشینێک بەفیشەک خۆی کوشت

له‌راگه‌یاندراوی پۆلیس


 له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی گه‌رمیان رایده‌گه‌ێنێت ، ئێوارەی ڕۆژی هەینی تەرمی هاوڵاتیەک بەناوی (حه‌مید حوسێن عبد محه‌مه‌د) لەدایکبووی 1968 ، هێنرایەپزیشکی دادوەری قەزای کەلار کەبەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدابوو


 پۆلیسى گه‌رمیان راشیده‌گه‌ێنێت ، بەوتەی کەسوکاری ناوبراو دانیشتووی ناحییەی قەرەتەپەیەو خانه نشینی سەربازیە  ئێواره‌ى رۆژى هه‌ینى   11 ى 1 ى 2019 ،  بەچەکی کڵاشکۆف فیشەکی بەخۆیەوە ناوەولەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.

 راشیده‌گه‌یه‌نن ، بەهۆی ئەوەی ناحییەی ناوبراو سنووری گەرمیان نیە پۆلیسی ناحیەکە لێکۆڵینەوە لەهۆکاری حاڵەتەکە دەکات

شوان عه‌زیز