به‌وێنه‌.. ئاماده‌كاری بۆ كردنه‌وه‌ی تونێلی پیرمام ده‌كرێت

نیو كاتژمێر رێگای ھاتووچۆ كه‌مده‌بێته‌وه‌


تونێلی پیرمام (سەڵاحەددین) کە یەکێکه‌ له‌ پرۆژه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئەژمار دەکرێت، ئەمساڵ دەکرێتەوە، بەرپرسێکیش ئاشکرای دەکات کە تونێلەکە نیو كاتژمێر رێگای ھاتووچۆکەرانی رێگەی ھاملتن کورت دەکاتەوە.

له‌ ئێستادا به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی به‌هار و هاوین وه‌رزی گه‌شتوگوزار، بۆ ئه‌وه‌ی رێگا سه‌ره‌كیه‌كان به‌ڕووی هاووڵاتیان به‌ به‌شێوه‌یه‌كی كارئاسان هاتووچۆدا بكه‌ن، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی رێگاوبانه‌كانی هه‌ولێر ئه‌ندازیار و كۆمپانیا جێبه‌جێكار به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك ماندووبوونی خۆی خستۆته‌ گه‌ڕ  بۆ ئه‌وه‌ی به‌ زووترین كاتدا تونێلی پیرمان بكرێته‌وه‌، له‌ ئێستاشدا كاری ته‌واوكردنی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ له‌ كۆتاییدایه‌ به‌م زووانه‌ ئه‌م تونێله‌ به‌ رووی شوفێران و هاووڵاتیان ده‌كرێته‌وه‌.

 

49938290_314320762419106_2579209813518974976_n.jpg
50022343_2294698030774527_4754871453457842176_n.jpg