بارەگای بارزانی سەرەخۆشیی لە خانەوادەی حەکیم شەفیق دەکات

هاوبه‌شی خه‌ممان بۆ خانه‌واده‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان راده‌گه‌یه‌نین


به‌ناوی خودای گه‌وره‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان له‌ خانه‌واده‌ی لێخۆشبوو حه‌كیم شه‌فیق ره‌شد

به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی فه‌رمانده‌ی كه‌ركووك هه‌ڤاڵ(حه‌كیم شه‌فیق ره‌شید)مان پێگه‌یشت.
هاوبه‌شی خه‌ممان بۆ خانه‌واده‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان راده‌گه‌یه‌نین و سه‌ره‌خۆشی له‌ ئێوه‌ و خزم و دۆست و هه‌ڤاڵانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین.
له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین ئارامی و دڵنه‌وایی به‌ هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و خوالێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.

انالله‌ وانا الیه‌ راجعون
باره‌گای بارزانی