روانگه‌ی سوریا: له‌ماوه‌ی 40 رۆژی رابردوودا به‌سه‌دان چه‌كداری داعش له‌سوریاوه‌ به‌ره‌و عێراق هه‌ڵاتوون

دابه‌شبوونێكی گه‌وره‌و كوشتاریش كه‌وتۆته‌ نێو سه‌ركرده‌كانی رێكخراوه‌كه‌

روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرای كردووه‌ كه‌ چه‌كدارانی داعش به‌ خۆیان و پاره‌وپوولیانه‌وه‌ به‌ره‌و عێراق هه‌ڵاتوون و دابه‌شبوونێكی گه‌وره‌ش كه‌وتۆته‌ نێو ریزه‌كانی رێكخراوه‌كه‌.

روانگه‌كه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی 40 رۆژی رابردوودا به‌سه‌دان چه‌كداری داعش و خێزانه‌كانیان كه‌ زۆربه‌یان عێراقین له‌سوریا هه‌ڵاتوون.

روونیشیكردۆته‌وه‌ كه‌ دابه‌شبوونێكی گه‌وره‌و كوشتاریش كه‌وتۆته‌ نێو سه‌ركرده‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌.

روانگه‌ی سوریا راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ نزیكه‌ی 15 هه‌زار كه‌سی نێو رێكخراوی داعش له‌ سوریاوه‌ به‌ره‌و عێراق هه‌ڵاتوون كه‌ 12 هه‌زاریان ژن و منداڵن،ئه‌وانه‌شی كه‌ تا ئێستا له‌ سوریا ماونه‌ته‌وه‌ چه‌ند سه‌د كه‌سێك تێناپه‌ڕێنێ.

ئاماده‌كردنی / رزگار