د. به‌شیر حه‌داد ته‌قینه‌وه‌ تیرۆریستیه‌كه‌ی‌ قه‌زای‌ قائیم ئیدانه‌ ده‌كات

له‌راگه‌یاندراوێكدا


 له‌راگه‌یاندراوێكدا  كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، جێگری‌‌ سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران د. به‌شیر حه‌داد ئیدانەی ئەو تەقینەوە تیرۆریستیەی كرد كە رۆژى هەینی  11 ى 1 ى 2019 ، بازاڕای قەزای قائیمی كردە ئامانج و ژمارەیەك شەهید و برینداری لێكەوتەوە.

حه‌داد ڕایده‌گه‌ێنێت ،  كه‌ ته‌قینه‌وه‌ تیرۆریستیه‌كان پێچه‌وانه‌ی ئاین و بنه‌ما مرۆڤیه‌كانن، هه‌ربۆیه‌ پێویسته‌ هه‌مولا لایه‌ك كار بكه‌ن بۆ له‌ ناوبردنی‌ تاوانباران و لێپێچینه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ لایه‌نه‌ كه‌مته‌رخه‌مه‌كان له‌ ده‌زگاكانی‌ ئاسایش و سه‌ربازی‌.

هه‌روه‌ها جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن سه‌ره‌خۆشی‌ له‌ كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان ده‌كات و داوای‌ له‌ خوای‌ گه‌وره‌ كردووه‌  به‌ به‌هه‌شتی‌ به‌رینی‌ خۆی‌ شادیان بكات و هیوای‌ چاكبونه‌وه‌ی‌ بۆ برینداره‌كانیش ده‌خوازێت

شوان عه‌زیز