ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆیه‌ی مشتومڕێكی  زۆری ناوه‌ته‌وه‌

ناتواندرێت له‌ كارێكی وراقعی جیابكه‌یته‌وه‌

له‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵاتییه‌كان گرته‌ ڤیدیۆیه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ فێڵی بیبنینی بۆ تابلۆیه‌ك ده‌رده‌خات، به‌جۆرێك ناتواندرێت له‌ كارێكی وراقعی جیابكه‌یته‌وه‌.

تابلۆیه‌كه‌ وه‌كو كێلگه‌یه‌كی گه‌نمی جوان دیاره‌ ، به‌ڵام دوایی ووردبوونه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی جوان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ته‌نیا تابلۆیه‌كه‌و له‌سه‌ر دیوار نیگار كراوه‌ .

له‌ كۆتایی ڤیدیۆیه‌كه‌دا خاوه‌نی تابلۆییه‌كه‌ ده‌رده‌كه‌وێت دانیشتوه‌ و كۆتایی به‌ تابلۆییه‌كه‌ دێنێت ، كێڵگه‌ و خانوو و گوڵه‌ گه‌نمه‌كان له‌گه‌ڵ ئاسمان ره‌هه‌ندی جیاواز ده‌به‌خشێت وه‌كو تابلۆیه‌كی سێ ڕه‌هه‌ندی ده‌رده‌كه‌وێت.

زۆرێك له‌ بینه‌رانی ئه‌م ڤیدیۆییه‌  چه‌ندین جار سه‌یریبان كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی راستی تابلۆییه‌كه‌یان بۆ روونبێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌/ سپۆتینگ 

كوردستان تیڤی / كامران