سوپای ئه‌مه‌ریكا ده‌ستیكرد به‌ كشاندنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له‌ سه‌ربازییه‌كانی له‌ خاكی سوریا

به‌رپرسێك له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاندووه‌

سوپای ئه‌مه‌ریكا ده‌ستیكرد به‌ كشاندنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له‌ سه‌ربازییه‌كانی له‌ خاكی سوریا. 

به‌رپرسێك له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ سوپای وڵاته‌كه‌ی ده‌ستیكرد به‌ كشاندنه‌وه‌ی به‌شێك له‌  كه‌لوپه‌له‌ سه‌ربازییه‌كانی له‌ سوریا، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستاش ناڕوونییه‌ك له‌ كاتی كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌و وڵاته‌ به‌دی ده‌كرێت. 

ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا بۆ ئاژانسی فرانس پرێس ڕایگه‌یاندووه‌ و ده‌ڵێت، ده‌توانم به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ڕایبگه‌یه‌نم كه‌ گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له‌ سه‌ربازییه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌ خاكی سوریا ده‌ستیپێكردووه‌، به‌ڵام به‌ له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی ئه‌منی له‌م كاته‌ی ئێستادا ناتوانم ورده‌كاری زیاتر له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه‌ی كه‌لوپه‌له‌ سه‌ربازییه‌كان بخه‌مه‌ڕوو .