كۆمپانیای (سۆمۆ) به‌ تێوه‌گلان له‌‌ گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تبارده‌كرێت

عێراق ڕۆژانه‌ بڕی هه‌شت ملیۆن دۆلار زیانى پێده‌گات

به‌گوێره‌ی هه‌واڵی میدیاكانی عێراق و لیژنه‌ى نه‌وت و گازى ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌هۆى كۆمپانیای به‌ بازاڕكردنى نه‌وتى نیشتمانى (سۆمۆ)، عێراق ڕۆژانه‌ بڕی هه‌شت ملیۆن دۆلار زیانى پێده‌گات و ده‌ستكراوه‌ به‌ كۆكردنه‌وه‌ى واژۆ بۆ لێپرسینه‌وه‌ له‌ وه‌زیرى نه‌وت و پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ كۆمپانیاكه‌.

عوده‌ى عه‌واد ئه‌ندامی لیژنه‌ى نه‌وت و گازى ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانى عێراق ده‌ڵێت: هه‌رچه‌نده‌ چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی به‌رگرى له‌ كۆمپانیای (سۆمۆ) ده‌كه‌ن، به‌ڵام بۆ سه‌لماندنی گه‌نده‌ڵییه‌كانی كۆمپانیاكه‌، به‌ڵگه‌ى تۆماركراومان له‌به‌رده‌ست دایه‌ و وه‌زیری نه‌وتى عێراقیش ده‌ستى له‌ دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵى كۆمپانیاكه‌دا هه‌یه‌ و تێوه‌ گلاوه‌". 

كۆمپانیای سۆمۆ بۆ بازاڕكردنی نەوتی عێراق، لەلایەن حكوومەتی عێراقه‌وه‌ دامەزراوە و دەسەڵاتی فرۆشتنی نەوتی پێدراوە.