بەهۆی هێرشێكی داعش 5 سه‌ربازی به‌ریتانی كوژران

هێرشێكى مووشه‌كى ئاڕاسته‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان كرد

به‌پێى هه‌واڵێكى روسیا الیوم، داعش هێرشێكى مووشه‌كى ئاڕاسته‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان كرد له‌ شارۆچكه‌ى ئه‌ل شه‌عفه‌ی سه‌ربه‌ دیر ئه‌لزور له‌ سوریا و به‌هۆى ئه‌و هێرشه‌وه‌ 5 سه‌ربازى به‌ریتانى كوژراون و چه‌ند بریندارێكیشى لێكه‌وته‌وه‌. 

سه‌ربازه‌ به‌ریتانییه‌كان سه‌ر به‌ هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى بوونه‌ و دواى بریندابوونیان به‌هۆى هێرشه‌كه‌ی داعش، گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ى ئه‌لشه‌دادى له‌ باشوورى رۆژهه‌ڵاتى ده‌شتى حه‌سه‌كه‌.

جێى ئاماژه‌یه‌ به‌م دواییانه‌ هێرش و پێكدادان له‌ شارۆچكه‌ى ئه‌ل شه‌عفه‌ ڕوویداوه‌ له‌ لایه‌ن ڕێكخراوى داعشه‌وه‌ له‌ دواى ئه‌وه‌ى هێزه‌كانى هه‌سه‌ده‌ ئه‌و ناوچانه‌یان كۆنتڕوڵكردبوو، به‌ڵام به‌هۆى رووداوى ره‌شه‌باى لماویه‌وه‌ له‌ شارۆچكه‌ى ئه‌ل شه‌عفه‌ داعش به‌ سوود وه‌رگرتن له‌ گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وا توانیان له‌و شارۆچكه‌یه‌ چه‌ند خاڵێك بگه‌ڕێننه‌وه‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆیان .

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز