به‌هێزترین و‌ گه‌وره‌ترین كه‌شتییه‌ فڕۆكه‌هه‌ڵگره‌كانی جیهان

كێشه‌كه‌ی ده‌گاته‌ زیاتر له‌ ١٠٠هه‌زار تۆن

كه‌شتیی فڕۆكه‌ڵگری ئه‌مریكی USS Gerald R. Ford سه‌ر به‌ هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكایه،‌ به‌ گه‌وره‌ترین كه‌شتیی جه‌نگی له‌ جیهاندا داده‌نرێت، به‌ ناوی سه‌رۆكی پێشووی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، جیراڵد فۆرد‌ نراوه‌.

كه‌شتیی فڕۆكه‌ھه‌ڵگری ئه‌مریكی USS Gerald R. Ford، كێشه‌كه‌ی ده‌گاته‌ زیاتر له‌ ١٠٠هه‌زار تۆن و درێژییه‌كه‌ی ٣٣٧ مه‌تره‌ و پانییه‌كه‌شی ٧٨ مه‌تره‌. له‌ رێگه‌ی دوو بزوێنه‌ری ئه‌تۆمییه‌وه‌ به‌گه‌ڕده‌خرێ.

ئه‌م كه‌شتییه‌ ده‌توانێت بۆ ماوه‌ی ٢٠ ساڵ هه‌موو ئاوی ده‌ریا و زه‌ریاكان ببڕێت بێئه‌وه‌ی پێویستی به‌ سووته‌مه‌نی ببێت، هه‌روه‌ها ده‌توانێ زیاتر له‌ ٤٦٦٠ كه‌س و زیاتر له‌ ٧٥ فڕۆكه‌ی جه‌نگی جۆراوجۆر هه‌ڵگرێ.

چه‌كه‌ به‌رگرییه‌كانی ئه‌م كه‌شتییه‌ پێكهاتووه‌ له‌، دوو سه‌كۆی مووشه‌كیی له‌ جۆری RIM-162 Evolved SeaSparrow Missile پێشكه‌وتووی دژه‌مووشه‌ك و، دوو سه‌كۆی دیكه‌ی مووشه‌ك له‌ جۆری Rolling Airframe Missiles. هه‌روه‌ها چوار سیسته‌می به‌رگری له‌ جۆری Phalanx به‌ تیره‌ی ٢٠ میلیمه‌تر بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئامانجه‌ بچووكه‌كان. ئه‌م كه‌شتییه‌ فڕۆكه‌هه‌ڵگره‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای وا لێكردووه‌ كه‌ به‌هێزترین چه‌كی هه‌بێ له‌ جیهاندا له‌ سه‌ده‌ی ٢١دا.

سه‌رچاوه‌/ دژه‌ تیرۆری كوردستان

كوردستان تیڤی/ كامران