دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیاده‌بێته‌وه
دوای 25 ساڵ پێکەوەبوون لەگەڵ هاوسەرەکەی ، بەڕێوبەری جێبەجێکار و دامەزرێنەری کۆمپانیا ئەمازۆن " جێف بیزۆس " کە دەوڵەمەندترین پیاوی جیهانە له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیاده‌بێته‌وه .
جێف ئاشكرایده‌كات دوای 25 ساڵ لەگەڵ " ماکێنز" ی هاوسەری بڕیاری جیابوونەوەیان داوە ، ئەو جیابوونەوەیەش رایگشتی جیهانی بەخۆوە سەرقاڵ کردووە چونكه پێشبینی دەکرێت ببێتە گرانترین لێكجیابوونەوە لە مێژودا .
بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەمازۆن كه له هه‌مان كاتدا خاوەنی ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئه‌مریكییه ، خاوەنی 137 ملیار دۆلارە ، ئەگەر جیابوونەوەکە رووبدات ئەوا پێدەچێت ماکێنزی هاوسەری نیوەی ئەو پارەیە ببات، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ساڵێک دوای هاوسەرگیریان کۆمپانیای ئەمازۆنیان دروستکرد و بوون به خاوەنی ئەو بره پارەیە.
جێی باسه ، جێف بیزۆس ته‌مه‌نی 54 ساڵه و هاوسه‌ركه‌ی " ماکێنز بیزۆس " یش ته‌مه‌نی 48 ساڵه و ماوه‌ی 25 ساڵه هاوسه‌رگیریان ئه‌نجامداوه و خاوه‌نی 4 منداڵن ، ساڵێک دوای هاوسەرگیریان کۆمپانیای ئەمازۆنیان دروستکردووە .
- Log in to post comments