پۆلیسى راپه‌رین تۆمه‌تبارێك ڕاده‌ستی پۆلیسى كۆیه‌ ده‌كاته‌وه‌

له‌راگه‌یاندراوی پۆلیس


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك  ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى راپه‌رین رایده‌گه‌ێنێت ،  رۆژى 1 ى 1 ى 2019 ،  کاتژمێر ١:٣٠ بەرەبەیانی لەلایەن هێزەکانمان لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین لە ڕانیە کەسێک لە شاری ڕانیە دەستگیرکرا بەناوی (م،ب) کەتەمەنی لە سەروی ١٨ ساڵە و لە ڕەگەزی نێرە، کە تۆمەتبارە بە تاوانی دزیکردن و فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە لە دادگای لێکۆڵینەوەی کۆیە بە پێ مادەی ٤٤٦ لە یاسای سزادانی عێراقی.


پۆلیسى راپه‌رین راشیده‌گه‌ێنێت ،  لەسەر داوای دادگای لێکۆڵینەوەی کۆیە، تۆمەتبارەکە ڕەوانەی بەشی پۆلیسی کۆیە کرایەوە بۆ تەواو کردنی لێکۆڵینەوە بەگوێرەی تایبەتمەندی شوێنی ڕوداو.

شوان عه‌زیز