وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا چی به‌ جه‌نابی سه‌رۆك گوت

سه‌رۆك بارزانی له‌ شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆبوویه‌وه‌

هێمن هه‌ورامی، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: رۆژی ۹ی ۱ی ۲٠۱۹، سه‌رۆك بارزانی له‌ شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆبوویه‌وه‌. مایك پۆمپێۆ به‌ درێژایی كۆبوونه‌وه‌كه‌ كه‌ قسه‌ی ده‌كرد هه‌موو جار به‌ سه‌رۆك بارزانی ده‌گوت :

Your Excellency

MR. President

واته‌ ، جه‌نابتان و به‌رێز جه‌نابی سه‌رۆك. له‌سه‌ر دۆخی رۆژئاوا ودۆخی عێراق و هاوكێشه‌كانی ناوچه‌كه‌، جه‌ختی له‌ رۆڵی میحوه‌ری كوردستان و حیكمه‌ت و دانایی سه‌رۆك بارزانی كرده‌وه‌.

چه‌ند جارێك دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌هاتووه‌ تاوه‌كو له‌ جه‌نابیانه‌وه‌ له‌سه‌ر دۆخی ناوچه‌كه‌ فێر ببێت، زۆر بابه‌تی دیكه‌ی گرنگ خرانه‌ روو.

121314