شاری نانه‌كه‌لی: له‌سه‌ر ئاستی جیهان سه‌پێندرا كه‌ پێشمه‌رگه‌ بوو به‌ره‌نگاری داعش بۆوه‌

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ هه‌ولێر به‌ گرنگ وه‌سف كرد


ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 9ی 1ی 2019 مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و  شاندێكی یاوه‌ری سەردانی ھەرێمی کوردستانی کرد، لەگەڵ سەرۆک بارزانی و سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ .

شاری نانه‌كه‌لی مامۆستای زانكۆ له‌ به‌رنامه‌ی دیڤچوونی كوردستان تیڤی سه‌ردانه‌كه‌ی مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ هه‌ولێر به‌ گرنگ وه‌سف كردو گوتی: هاتنی پۆمپیۆ بۆ عێراق زیاتر جه‌خت كردنه‌وه‌یه‌ له‌ سه‌ر برینی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ ئێران ، هه‌روه‌ها گوتی: هاتنی پۆمپیۆ بۆ لای جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی ئه‌وه‌ به‌ڵگه‌یه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره‌ كه‌ به‌بێ كورد له‌ عێراق ناتواندرێت رێكخراوی تیرۆریستی داعش ناو ببرێت.  

شاری نانه‌كه‌لی مامۆستای زانكۆ ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان سه‌پێندرا كه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌ تاكه‌ هێزن له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی كه‌ توانیان به‌ره‌نگاری رێكخراوی تیرۆریستی داعش ببنه‌وه‌، ئه‌وه‌ی كردی به‌ پله‌ی یه‌كه‌م هێزی پێشمه‌رگه‌ بوو .

شاری نانه‌كه‌لی مامۆستا هه‌ر درێژه‌ی وته‌كانی گوتی: هاتنی پۆمپیۆ بۆ لای جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی به‌ڵگه‌یه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره‌ كه‌ به‌بێ كورد له‌ عێراق ناتواندرێت رێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌ ناوبچێت.  

گوتی: پێگه‌ی كورد و پێگه‌ی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت كه‌ ته‌نها كورده‌ ده‌توانێت له‌ عێراق تیرۆریستان له‌ناو ببات و جارێكی دیكه‌ ئه‌و رێكخراوه‌ سه‌رهه‌ڵنه‌داته‌وه‌ ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه‌ كه‌ رێگایان پێنه‌درا بێنه‌ نێو هه‌رێمی كوردستان.

نانه‌كه‌لی گوتیشی: به‌ڵگه‌یه‌كی دیكه‌ش ئه‌وه‌یه‌ له‌ سوریا هه‌ر كورده‌كانن به‌ره‌نگاری تیرۆریستی داعش بۆته‌وه‌.  

بۆیه‌ دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ پێگه‌ی كورد لێره‌ پێگه‌یه‌كی گرنگه‌ هاتنی مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و شاندێكی یاوه‌ری بۆ لای به‌رێز سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی حكوومه‌ت و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش دیدارو كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌رێزانه‌ دڵنیایی ئه‌مه‌ی كردنه‌وه‌ كه‌ ئه‌مریكا هاوكاریان ده‌بێت و هاوكاری گه‌لی كورد ده‌بێت. سه‌باره‌ت به‌ هه‌ر مه‌ترسیه‌ك به‌یانی یان دووبه‌یانی رووبدات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌ دووباره‌ تیرۆریستانی داعش سه‌رهه‌ڵبداته‌وه‌.