Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 11:40

راوێژکاری وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا : پاڵپشتی زیاتری هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە ده‌بین

مەسروور بارزانی لەگەڵ شاندێکی باڵای بەریتانیا کۆبوویەوە
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠/١/٢٠١٩ مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جەنەڕاڵ سێر جۆن لۆریمێر، گەورە راوێژکاری وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شاندی یاوەری کرد.
لەم دیدارەدا، کە جۆن ویلکس بالیۆزی بەریتانیا لە عێراق ئامادەی بوو، دوا پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا و میکانیزمی هەماهەنگی زیاتری بواری دژ بە تیرۆر گفتوگۆی لە سەر کرا.

مه‌سرور بارزانی هاوکارییەکانی بەریتانیای بۆ هەرێمی کوردستان بەرز نرخاند و پێشوازیی له‌ پشتیوانییه‌كانی به‌ریتانیا بۆ هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی و رێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە كرد و داوای کرد بەریتانیا لە مەشق و راهێنانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوام بێت و هەرێمی کوردستانیش سووود لەو پرۆگرامە پێشکەوتووانەی راهێنان وەربگرێت کە بۆ هێزەکانی عێراق دیاریکراوە.

لەلای خۆیەوە جەنەراڵ لۆریمێر ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیەکان و هاوکاری و پاڵپشتیی زیاتری هەرێمی کوردستان بە تایبەت لە بواری مەشق و راهێنانی هێزی پێشمەرگە دووپاتکردەوە.

11

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.