به‌وێنه‌.. ئه‌مشه‌و كۆمه‌ڵێك ڕووداوی دڵته‌زێن له‌ دهۆك ڕوویاندا

قوربانی گه‌وره‌یان لێكه‌وتۆته‌وه‌

له‌ ئاگاداری نامه‌یه‌كدا پۆلیسی دهۆك له‌ پێگه‌ی فه‌رمی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كات له‌ كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبیله‌كانیان خێراییان كه‌م بكه‌نه‌وه‌.

پۆلیسی دهۆك ڕایگه‌یاندووه‌: به‌ داخه‌وه‌ ئه‌مشه‌و كۆمه‌ڵێك ڕووداوی هاتووچۆی دڵته‌زێن له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی دهۆك ڕوویاندا كه‌ زیانی گه‌وره‌ی گیانی و مادییان لێكه‌وته‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماو بارینی به‌فر گرفتی بۆ شه‌قامه‌كان دروستكردووه‌ و زۆربه‌ی شه‌قامه‌كانی به‌ستوون و هاتووچۆیان تێدا ئاسته‌م بووه‌، كه‌ ئه‌وه‌ش بۆته‌ بوه‌ته‌ هۆی چه‌ندان ڕووداوی هاتووچۆ ڕووبده‌ن كه‌ قوربانی گه‌وره‌ی لێكه‌وتۆته‌وه‌ هه‌م له‌ ناو سه‌نته‌ری دهۆك و هه‌م له‌ ده‌ره‌وه‌ی دهۆك و زاوێته‌ و شه‌قامی یمێنكی و  باعه‌درێ و ئه‌ڤریكێ و گه‌لی دهۆك.

پۆلیسی دهۆك داواش له‌ هاوڵاتیان ده‌كات بۆ دووباره‌ نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕووداوه‌ دڵته‌زێنانه‌ خێرای لێخوڕینی ئۆتۆمبیله‌كانتان كه‌م بكه‌نه‌وه‌.

لبیسس