دوای رۆژێك له‌سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، وه‌زیری نه‌وتی ئێران گه‌یشته‌ به‌غدا

له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته‌ كۆده‌بێته‌وه‌

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 10-1- 2019  بێژه‌ن زه‌نگه‌نه‌، وه‌زیری نه‌وتی ئێران گه‌یشته‌ عێراق و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته‌ كۆده‌بێته‌وه‌.

سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری نه‌وتی ئێران بۆ به‌غدا دوای رۆژێك له‌سه‌ردانه‌كه‌ی مایك پۆمپیۆ،وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ عێراق دێت.

له‌مباره‌یه‌وه‌ عاسم جیهاد، وته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاندووه‌: سه‌ردانه‌كه‌ بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاته‌ له‌ بواره‌كانی نه‌وت و ووزه‌.

 

ئاماده‌كردنی / رزگار