به‌ ڤیدیۆ..له‌دایك بوونی بوونه‌وه‌رێكی نامۆ

به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی هه‌ناسه‌ نادات

دوای له‌دایك بوونی گۆلكێكی سه‌یر و نامۆ كه‌ته‌نیا یه‌ك چاوی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ ، دانیشتوانی هه‌رێمی بنگال له‌ وڵاتی هند ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌ ده‌په‌رستن.

گرته‌ی ڤیدیۆی ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ له‌ تۆره‌كۆمه‌ڵاتییه‌كان ئینته‌رنێت زۆر به‌رفراوان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ جگه‌ له‌ چاوه‌كه‌ی لووتیشی گه‌وره‌ و ناسروشتیه‌ له‌ هه‌مان كاتدا به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی هه‌ناسه‌ نادات.

ئه‌وه‌ی له‌ هه‌مووی سه‌یرتر دایكی ئه‌م گۆلكه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ گۆلكه‌كه‌ نزیك نابێته‌وه‌ هه‌رده‌م ره‌تیده‌كاته‌وه‌.

خاوه‌نی گۆلكه‌كه‌ ده‌ڵێت: له‌و كاته‌ی گۆلكه‌كه‌ له‌دایك بوو خه‌ڵكێكی زۆر سه‌ردانی گۆلكه‌كه‌م ده‌كه‌ن وه‌كو خواوه‌ندێك سه‌یری ده‌كه‌ن.

سه‌رچاوه‌/ سپۆتینگ

كوردستان تیڤی/ كامران