پارێزگاری كه‌ركووك به‌ وه‌كاله‌ت داوا ده‌كات به‌په‌له‌ ھێزی زیاتر ره‌وانه‌ی شاره‌كه‌ بكرێت

داوای له‌ حكوومه‌تی فیدرال كرد

پارێزگاری كه‌ركووك و سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی به‌ وه‌كاله‌ت، راكان سه‌عید جبوری داوای له‌ حكوومه‌تی فیدرال كرد كه‌ به‌په‌له‌ ھێزی زیاتر ره‌وانه‌ی پارێزگاكه‌ بكات، داواشی له‌ دانیشتوانی كه‌ركووك كردووه‌ كه‌ ره‌وشی پێكه‌وه‌ژیان و ئاسایش و سه‌قامگیری شاره‌كه‌، بپارێزن.

ئه‌م داوایه‌ی راكان سه‌عید جبوری دوای ئه‌وه‌ دێت، دوێنێ سێشه‌ممه‌ له‌ میدیاكاندا بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ جارێكی دیكه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاڵای كوردستانی له‌سه‌ر سه‌رجه‌م باره‌گاكانی خۆی له‌ شاری كه‌ركووك ھه‌ڵكردووه‌ته‌وه‌

ھه‌ر له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی ھه‌واڵیی ھه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر سه‌رجه‌م باره‌گاكانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ كه‌ركووك، ھاووڵاتییانی كورد له‌ شاره‌كه‌ بۆ ده‌ربڕینی خۆشی و شادی رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان كه‌ دواتر له‌ لایه‌ن ھێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراقه‌وه‌ بڵاوه‌یان پێكرا.