هاتووچۆ گۆڕانكاری له‌نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری ده‌كات

ئه‌و شوفێرانه‌ى به‌نیازن مۆڵه‌ته‌كانیان نوێ بكه‌نه‌وه‌


ئه‌و شۆفێرانه‌ی كه‌ پێش ساڵی (2005) مۆڵه‌تی شۆفێریان ده‌رهێناوه‌، پێویسته‌ له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی سه‌رله‌نوێ وانه‌ بخوێننه‌وه‌. 

موقه‌ده‌م (شیلان عوسمان مه‌جید) به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی موڵه‌ت، له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی، به‌ترافیك ئێف ئێمی ڕاگه‌یاند، ئه‌و شۆفێرانه‌ی كه‌ پێش ساڵی (2005)‌و به‌سیستمی كۆن مۆڵه‌تی شۆفێریان ده‌رهێناوه‌‌و به‌نیازن مۆڵه‌ته‌كانیان نوێ بكه‌نه‌وه‌، پێویسته‌ له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی، ماوه‌ی كاتژمێرێك‌و (30) خوله‌ك وانه‌ له‌باره‌ی سیستمی نوێی مۆڵه‌تی شۆفێری‌و هێماكانی هاتوچۆ به‌گشتی بخوێنن.

شوان عه‌زیز