شەپۆڵێکی چڕی بەفر بارین دەڤەری سیدەکانی سپی پۆشكرد

پتر لە 25 سم بەفر باریووە


شەپۆڵێکی چڕی بەفر بارین دەڤەریی سیدەکانی گرتەوە، تیمی بەفر راماڵینی سەر بە بەرێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی / ھەولێر خه‌ریكی پاككردنه‌وه‌ی رێگاكه‌ن.

ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ شەپۆڵێکی چڕی بەفر بارین دەڤەری سیدەکانی گرتەوە تەواوی ناوچەکەی سپی پۆشکردووە بەهۆی ئەو بەفربارینه‌وە ئاستەنگی هاتوچۆش ڕێگا گشتیەکان و ڕێگایی گوند و ئاوایەکان دروست بووە و له‌ به‌یانی زووشه‌وه‌ تیمی (5)ی بەفر راماڵین سەر بە بەرێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی / ھەولێر لە سنوری سیدەكان سەرقاڵی پاککردنەوەی رێگای سەرەکی سیدەکان ـ سۆرانن.

ئەندازیار ئەیوب سەعید بەکوردستان تیڤی ڕاگەیاند : شەپۆڵێکی چڕی بەفر بارین دەڤەری سیدەکانی گرتەوە، تیمەکانی ڕاماڵینی بەفر بە ئەستەم فریایی پاککردنەوەیی دەکەون، ئێستاش خه‌ریكی پاككردنه‌وه‌ی رێگاكه‌ن، گوتیشی لەڕێگایی سەری بەرد پتر لە 25 سانتیم مەتر بەفری لێ باریووە.