شەپۆڵی باران و بەفر له‌م كاته‌دا كۆتایی دێت

پلەکانى گەرما هەر بەنزمى دەمێننەوە


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی سەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه‌.

به‌ پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی کاریگەرى ئەم شەپۆڵی باران و بەفر بارینە لە کاتەکانى ئەمشەو چوارشەممە کۆتایى دێت، بەڵام پلەکانى گەرما هەر بەنزمى دەمێننەوە .

هه‌ر به‌ پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی، ئاستى باران و بەفر له‌ سنوورى پارێزگاى دهۆک زیاتر دەبێت لە چاو ناوچەکانى تر .

كەش

كەش