به‌رده‌ڕه‌ش: له‌ دوو ڕووداوی هاتووچۆدا سێ هاوڵاتی بوونه‌ قوربانی

به‌ هۆی پابه‌ند نه‌بوون به‌ ڕێنماییه‌كانی هاتووچۆوه‌

له‌ ئه‌نجامی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبیل له‌ سه‌ر ڕێگه‌ی شاره‌دێی ڕوڤیا – به‌رده‌ڕه‌ش دوو هاوڵاتی به‌سه‌ختی بریندار بوون.

هاوكات به‌ هۆی وه‌رگه‌ڕانی كامیۆنێكی بارهه‌ڵگر له‌سه‌ر ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی به‌رده‌ڕه‌ش – كه‌ڵه‌ك شۆفێری كامیۆنه‌كه‌ به‌ سه‌ختی بریندار بوو.

له‌م باره‌یه‌وه‌ كۆمیسه‌ر حازم مه‌حه‌مه‌د، له‌ به‌شی ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی هاتووچۆی به‌رده‌ڕه‌ش به‌ ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: هۆكاری هه‌ردوو ڕووداوه‌كه‌ خراپی ڕێگاو بانه‌كان و هاوكات پابه‌ند نه‌بوونی شۆفێره‌كان بووه‌ به‌ ڕێنماییه‌كانی هاتووچۆوه‌.

ڕاشیگه‌یاند: داوا له‌ شۆفێران ده‌كه‌ین له‌ كاتی باران بارین و گۆڕانی كه‌ش و هه‌وادا خێرایی لێخوڕینی ئۆتۆمبیله‌كانیان كه‌م بكه‌نه‌وه‌ تاوه‌كو له‌ ڕووداوی هاوشێوه‌ به‌دوور بن.

په‌یامنێر/ سه‌نگه‌ر گۆران