مایك پۆمپیۆ گه‌یشته‌ به‌غدا

به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى

مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشته‌ به‌غداى پایته‌ختى عێراق.

به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌كى نووسینگه‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق، مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا گه‌یشته‌ به‌غدا و له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق كۆده‌بێته‌وه‌. 

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 9ى كانوونى دووه‌مى 2019، مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌ گه‌شته‌كه‌یدا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، به‌ سه‌ردانێك گه‌یشته‌ به‌غدا.

پۆمپیۆ دوێنێ سێشه‌ممه‌ 8ى كانوونى دووه‌م ده‌ستى به‌ گه‌شته‌كه‌ى كرد بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و بڕیاره‌ تا 15ی ئه‌م مانگه‌ به‌رده‌وام بێت و به‌پێى به‌رنامه‌ى گه‌شته‌كه‌ى دواى ئه‌وه‌ى وڵاتى ئوردنى به‌سه‌ركرده‌وه‌ بڕیاره‌ هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانى میسر ، عومان، سعودیه‌، قه‌ته‌ر، ئیمارات ، سعودیه‌ و كویت به‌سه‌ربكاته‌وه‌. 

جێى ئاماژه‌یه‌ سارا ساندیرس گوته‌بێژى كوشكى سپى له‌ 27ى كانوونى یه‌كه‌مى 2018، رایگه‌یاند وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا مایك پۆمپیۆ له‌ سه‌ره‌تاى كانوونى دووه‌مى ساڵى تازه‌ به‌ سه‌ردانێك بۆ عێراق له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كۆده‌بێته‌وه‌. 


ئاماده‌كردن و وه‌رگێران/ سیروان عه‌زیز