تاكسییه‌كانی ناسڕییه‌ له‌ سووته‌مه‌نی به‌نزینه‌وه‌ بۆ غاز ده‌گۆڕدرێن

نووسراو ئاراسته‌ی پۆلیسی هاتووچۆ كراوه‌

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كارگه‌ی غازی ناسرییه‌ ئاشكرای كردووه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه‌ رێنماییان پێدراوه‌ كه‌ پێویسته‌ ئۆتۆمبێله‌كانی كرێ له‌ سووته‌مه‌نی به‌نزینه‌وه‌ بۆ غاز بگۆڕدرێن.

ته‌ئمیم مه‌هدی، به‌رێوه‌به‌ری كارگه‌ی غازی ناسرییه‌ به‌ رۆژنامه‌ی سه‌باح- ی نیمچه‌ فه‌رمی حكومه‌تی عێراق راگه‌یاندووه‌: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كارگه‌كه‌مان نووسراوێكی ئاراسته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتووچۆى زیقار كردووه‌و دوای لێكردوون كار به‌و رێنماییانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بكه‌ن كه‌ ئۆتۆمبێله‌كانی كرێ پابه‌ند ده‌كات كه‌ سووته‌مه‌نییه‌كانیان له‌ به‌نزینه‌وه‌ بۆ غاز بگۆڕن.

 

ئاماده‌كردنی / رزگار