ده‌وه‌ن كاری ده‌رهێنان بۆ " له‌ سووراییدا " ده‌كات

به‌شداری له‌ ژماره‌یه‌ك قێستیڤاڵی جیهانی ده‌كات


خانمە ئەکتەر و دەرھێنەری کورد "  دەوەن نەوزاد "  كاری ده‌رهێنان بۆ كورته‌ فیلمێكی تازه‌ له‌ ژێر ناوی " له‌ سووراییدا " ده‌كات . 

ده‌رباره‌ی ئه‌م كورته‌ فیلمه‌ " ده‌وه‌ن " ئاشكرایده‌كات كه‌ خۆی كاری ده‌رهێنانی بۆ ئه‌م كورته‌ فیلمه‌ ئه‌نجامداوه‌  ، وتیشی هه‌ر له‌ سنووری شاری سلێمانی كاری وێنه‌گرتنیان بۆ فیلمی له‌ سووراییدا كردووه‌ .

له‌ ئێستادا سه‌رجه‌م كاره‌كانی ئه‌م كورته‌ فیلمه‌ ته‌واو بووه‌  ، بریاره‌  له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا بۆ  به‌شداریكردن  له‌ ژماره‌یه‌ك فێستیڤاڵی نێوخۆیی و نێوده‌وله‌تی ره‌وانه‌ بكرێت .

دەوەن نەوزاد خەڵکی شاری  سلێمانییە، وەک ئەکتەری سەرەکی بەشداریی  ژماره‌یه‌ك  فیلم و زنجیرە درامای کردووە، ھەروەھا کاری دەرھێنانیشی بۆ چەند کورتە فیلمێک کردووە، ژماره‌یه‌ك خەڵاتی جۆراوجۆری بەدەست ھێناوە .