‌به‌وێنه‌... مه‌ڕه‌كه‌ی‌ گه‌لی عه‌لی به‌گ دیار نه‌ما

شارستانى سۆران داوای له‌هاوڵاتیانه‌ هه‌ركه‌سێك مه‌ڕه‌كه‌ى بینی ئاگادارمان بكاته‌وه‌


 له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگری شارستانى سۆران رایده‌گه‌ىێنێت ، دوای ئه‌وه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ مه‌ڕێك له‌ گه‌لی عه‌لی به‌گ گیری خواردووه‌، له‌سه‌ر فه‌رمانی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی سۆران تیمێكی رزگاركردن سه‌ردانی شوێنه‌كه‌ی كرد و گه‌ڕان و پشكنین كرا، به‌ڵام ھیچ مه‌ڕێك له‌و شوێنه‌ نه‌بینرا.

به‌رگری شارستانی سۆران داوا له‌ دانیشتووانی ناوچه‌كه‌ش ده‌كات، ھه‌ركه‌سێك مه‌ڕه‌كه‌ی بینی په‌یوه‌ندییان پێوه‌ بكات بۆ ئه‌وه‌ی تیمه‌كانیان بۆ رزگاركردن بگه‌نه‌ و ئه‌و شوێنه‌.

1

1

1

 

شوان عه‌زیز