فازڵ میرانی: ئێمه‌ ناهێڵین كۆبووه‌نه‌وه‌كان بگه‌نه‌ بن به‌ست

له‌ لێدوانێكیدا بۆ كوردستان تیڤی


سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌، خاڵی هاوبه‌ش له‌ نێوان پارتی و یه‌كێتی یه‌كجار زۆره‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه‌ و یه‌كێتی كوردین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێكه‌وه‌ شه‌هیدمان داوه‌، پێكه‌وه‌ شه‌ری داعشمان كردووه‌، پێكه‌وه‌ په‌رلمانمان دروست كردووه‌.

هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌ و فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ لێدوانێكیدا بۆ كوردستان تیڤی رایگه‌یاند ده‌بێ ئاشته‌وایی له‌ نێو لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كاندا به‌رپا ببێته‌وه تا به‌رگه‌ی پێشهاتی نوێ بگرین.

له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی یه‌كێتی و پارتی، میرانی رایگه‌یاند راسته‌ بۆچوونی جیاواز هه‌یه‌، به‌ڵام خاڵی هاوبه‌شمان زۆره‌ و ئێمه‌ و یه‌كێتی خه‌بات و قوربانیمانداوه‌ و شه‌ری داعشمان كردووه‌ و به‌رپرسیاریه‌تی زۆرمان له‌ سه‌ره‌.

سه‌باره‌ت به‌ دواخستنی كۆبووه‌نه‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی، میرانی گوتی زۆر ئاساییه‌ كه‌ كۆبوونه‌وه‌كان دواده‌خرێت، به‌ڵام ئێمه‌ ناهێڵین كۆبووه‌نه‌وكان بگه‌نه‌ بن به‌ست.

كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌ په‌یوه‌ندییه‌كان به‌رده‌وامی هه‌یه‌، ئه‌م قسه‌ی میلله‌ته‌ ده‌بێت حكوومه‌ت به‌ زووترین كات دروست بكرێت، ده‌بێت ئاشته‌وایی له‌ نێو كوردستانیه‌كان به‌رپابكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تازه‌ پێشهاته‌كان بگرین.

فازڵ میراتی گوتی: خاڵی هاوبه‌ش له‌ نێوان پارتی و یه‌كێتی یه‌كجار زۆره‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه‌ و یه‌كێتی كوردین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێكه‌وه‌ شه‌هیدمان داوه‌، پێكه‌وه‌ شه‌ری داعشمان كردووه‌، پێكه‌وه‌ په‌رلمانمان دروست كردووه‌، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م میلله‌ته‌ به‌رپرسیارییه‌تی هاوبه‌شمان هه‌یه‌، بۆچوونی جیاواز هه‌یه‌ به‌ڵام بۆچوونه‌كان ده‌بێته‌ به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كانمان، هاوبه‌شه‌كانیش ده‌بێته‌ به‌رنامه‌ی كاری هاوبه‌ش.