بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی موقەدەم میكائیل محەممەد ساڵح سەعید ده‌كات

هاوبەشی خەمی خانەوادە تێكۆشەرەكەتانین

بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان

بەڕێزان لە خانەوادەی لێخۆشبوو موقەدەم میكائیل محەممەد ساڵح سەعید

بە دڵگرانییەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی موقەدەم (میكائیل محەممەد ساڵح سەعید)مان پێگەیشت.

هاوبەشی خەمی خانەوادە تێكۆشەرەكەتانین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و خزم و دۆستانتان و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین.

لە خودای گەورە داواكارین ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.

اناللە وانا الیە راجعون.

بارەگای بارزانی