ئۆتۆمبێلێك له‌ نزیك بازگه‌ی ئه‌قواس له‌ شاری تكریت ته‌قیه‌وه‌

ژماره‌یه‌ك كه‌س كوژران و برینداربوون


دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 8ی كانوونی دووه‌می 2019، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ شاری تكریت روویدا و به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك كه‌س كوژران و برینداربوون.

به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری تكریت به‌هۆی ئۆتۆمبێلێكی جۆری دێر پیكاب بووه‌، به‌هۆیه‌وه‌ دوو كه‌س كوژراون و چواری دیكه‌ش برینداربوونه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاندووه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ نزیك بازگه‌ی ئه‌قواس له‌ شاری تكریتی باكووری پارێزگای سه‌لاحه‌دین، بووه‌، دوای ته‌قینه‌كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان شوێنه‌كه‌یان گه‌مارۆداوه‌ كوژراو و برینده‌كانیان گواستۆته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌.