له‌كاتی به‌نزین كڕین ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ ئه‌نجام مه‌ده‌

یه‌كێك له‌و هه‌ڵانه‌ی شۆفێران له‌كاتی تێكردنی به‌نزینی ئۆتۆمبێله‌كانیان ئه‌نجامیده‌ده‌ن


یه‌كێك له‌و هه‌ڵانه‌ی شۆفێران له‌كاتی تێكردنی به‌نزینی ئۆتۆمبێله‌كانیان ئه‌نجامیده‌ده‌ن، پڕكردنی تانكییه‌كه‌یه‌ به‌ته‌واوه‌تی ته‌نانه‌ت پاش هه‌ستانه‌وه‌ی ده‌سكی به‌نزینه‌كه‌.
به‌نزین شله‌یه‌كی تایبه‌تییه‌و زوو ده‌بێت به‌هه‌ڵم، به‌تایبه‌تی له‌كه‌شی گه‌رمدا، كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبێلیش سیستمێكی تایبه‌تییان له‌تانكی به‌نزینه‌كانی ئۆتۆمبێله‌كانی خۆیان جێگیركردووه‌، كه‌ ئاگادارت ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی پێویسته‌ به‌شێك له‌تانكییه‌كه‌ بۆ هه‌ڵمی به‌نزینه‌كه‌ بهێڵیته‌وه‌.
ئه‌و سیستمه‌ به‌ناوی (EVAP) ناوده‌برێت، كۆمپانیاكان به‌ هه‌ژماركردنی قه‌باره‌ی ته‌نكیی به‌نزینی ئۆتۆمبێله‌كان به‌شێك له‌ته‌نكییه‌كه‌ ده‌هێڵنه‌وه‌، تا ئه‌و به‌نزینه‌ی بوه‌ به‌هه‌ڵم به‌زایه‌ نه‌چێت‌و سودی لێ ببینرێت.
به‌پێچه‌وانه‌وه‌ تێكردنی به‌نزین پاش چه‌ند جارێك له‌هه‌ستانه‌وه‌ی ده‌سكی به‌نزینه‌كه‌، زیان به‌سیستمی (EVAP) ده‌گه‌یه‌نێت‌و بۆ ماوه‌یه‌كیش (تا ئه‌و كاته‌ی به‌شی سیستمه‌كه‌ له‌تانكییه‌كه‌ خاڵی ده‌بێته‌وه‌) مه‌ترسییه‌كانی ته‌قینی تانكییه‌كه‌و سوتانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ ئه‌گه‌رێكی كراوه‌یه‌.
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌یبینین ڕۆژانه‌ ئۆتۆمبێل له‌هه‌رێمی كوردستان گڕ ده‌گرن‌و به‌دڵنیاییشه‌وه‌، به‌شێك له‌هۆكاری گڕگرتنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی باسمان كرد.

سه‌رچاوه‌ - Traffic Fm
شوان عه‌زیز