ڤیدیۆ . سێڤیا و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید یه‌كسان بوون

له‌لالیگادا


ئێواره‌ى ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ 6 ى 1 ى 2019 ، له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى گه‌ڕی 18 ى خولی پله‌یه‌كى ئیسپانیا ، هه‌ردوو  یانه‌ى سێڤیا و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه‌ 


یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ به‌یه‌كسان بوون به‌گۆلێك بۆ هه‌ردوو لا به‌كۆتا هات 


گۆله‌كه‌ی سێڤیا  له‌رێگای یاریزان وسام بن یه‌در له‌خوله‌كى 37 تۆمار كرا ، گۆله‌كه‌ى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدیش یاریزان ئه‌نتۆن گریزمان له‌خوله‌كى 45 تۆماری كرد 


به‌م ئه‌نجامه‌ش  ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌ 35 خاڵ له‌پله‌ى دووه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه‌ ده‌بیندرێت ، سێڤیاش به‌ 33 خاڵ له‌پله‌ى سێیه‌مدایه‌ 

شوان عه‌زیز