ڤیدیۆ ... ریال مه‌درید دووچاری شكست هات له‌به‌رامبه‌ر سۆسیداد

له‌لالیگادا

شه‌وى رابردوو له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى گه‌ڕی 18 ى خولی پله‌یه‌كى ئیسپانیا ، ریال مه‌درید میوانداری ریال سۆسیدادی كرد


ریال مه‌درید له‌یاریگا و له‌به‌رده‌م هه‌وادارانى دا دووچاری شكست هات به‌ئه‌نجامی دووگۆلی بێ به‌رامبه‌ر 

دوو گۆله‌كه‌ى سۆسیداد له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان ویلیان خوسیه‌  ، رۆبن باردۆ له‌خوله‌كه‌كانى 3 ، 83 تۆمار كرا 


به‌م شكسته‌ى دووچاری ریال مه‌درید هات یانه‌كه‌ به‌ 30 خاڵ له‌پله‌ى پێنجه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه‌ ده‌بیندرێت ، ریال سۆسیداد به‌ 22 خاڵ له‌پله‌ى یازده‌مدایه‌ 


شوان عه‌زیز