ڤیدیۆ ... بارسێلۆنا سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر خیتافی تۆمار كرد

له‌لالیگادا


شه‌وى رابردوو له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى گه‌ڕی هه‌ژده‌ى خولی پله‌یه‌كى ئیسپانیا ، بارسێلۆنا له‌ده‌ره‌وه‌ى یاریگای خۆی رووبه‌رووی خیتافی بوویه‌وه‌


له‌یاریه‌كه‌دا بارسێلۆنا توانى بردنه‌وه‌یه‌كى زه‌حمه‌ت به‌سه‌ر خیتافی تۆمار بكات به‌ئه‌نجامی دووگۆل به‌رامبه‌ر گۆلێك 


گۆله‌كانى بارسێلۆنا له‌ لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان  میسى و سوارێزه‌وه‌ تۆمار كران ، گۆله‌كه‌ى خیتافیش یاریزان خایمی ماتا تۆماری كرد 

به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش بارسێلۆنا به‌ 40 خاڵ له‌پله‌ى یه‌كه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه‌ دێت به‌جیاوازی 5 خاڵ له‌پێش یانه‌ى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریده‌ كه‌یانه‌ى ناوبراو له‌پله‌ى دووه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه‌ ده‌بیندرێت 

شوان عه‌زیز