نرخی زێڕ له‌ هه‌ڵكشاندایه‌

دابه‌زینی به‌های دۆلار هۆكاری سه‌ره‌كییه

ئه‌مڕۆ له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی بۆرسه‌ نرخی زێر هه‌ڵكشانی به‌خۆوه‌ بینی و هه‌ر ئۆنسه‌یه‌كی له‌ سه‌رووی 1291 دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

دابه‌زینی به‌های دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رامبه‌ر به‌ دراوه‌ جیهانییه‌كانی ترو پێشبینییه‌كان بۆ نه‌رمی نواندنی زیاتر له‌ سیاسه‌تی نه‌ختینه‌ی له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا هۆكاری سه‌ره‌كین له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های زێر له‌ بۆرسه‌كانی جیهان، له‌هه‌مان كاتدا كه‌مبوونه‌وه‌ی ترسی وه‌به‌رهێنه‌ران بۆ پێگه‌ی ئه‌م كانزا زه‌رده‌ هۆكارێكی تره‌ له‌ هه‌ڵكشانی نرخه‌كه‌ی. 

ئه‌مڕۆ نرخی زێر به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 0.5 به‌رزبووه‌و هه‌ر ئۆنسه‌یه‌كی به‌ 1291 دۆلارو 90 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا. 

له‌نێو كانزاكانی تریشدا به‌های زیو به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 0.4 هه‌ڵكشاو هه‌ر ئۆنسه‌یه‌كی به‌ 15 دۆلارو 75 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ دوێنێ نرخی زیو به‌رزترین ئاستی له‌ ماوه‌ی  یه‌ك مانگی ڕابردوو تۆماركردبوو.