داعش هێرشێكی كرده‌ سه‌ر یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازی هێزه‌ تایبه‌ته‌كانی بریتانیا له‌ سووریا

دوو سه‌رباز به‌سه‌ختی برینداربوون

بانگه‌شه‌ ده‌كرێت دوو سه‌ربازی هێزه‌ تایبه‌ته‌كانی بریتانیا له‌ سووریا، له‌ئه‌نجامی هێرشێكی مووشه‌كیی رێكخراوی تیرۆرستیی داعشدا به‌سه‌ختی برینداربوون.

به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی نه‌ته‌وه‌یی بریتانیا دوو سه‌ربازی هێزه‌ تایبه‌ته‌كانی بریتانی به‌یانیی ئه‌مڕۆ له‌هێرشێكی مووشه‌كیی داعشدا له‌ سووریا، به‌سه‌ختی برینداربوون.

به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌، سه‌ربازه‌ برینداره‌ بریتانییه‌كان، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه‌ به‌ڕێگای ئاسمانی له‌ناوچه‌كه‌ دوورخراونه‌ته‌وه‌.

له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌وباره‌وه‌، وه‌زاره‌تی به‌رگریی بریتانیا رایگه‌یاند كه‌، له‌باره‌ی هێزه‌ تایبه‌ته‌كانه‌وه‌ روونكردنه‌وه‌ ناده‌ن.