٦ ئامۆژگاری بۆ پاراستنی داتا تایبه‌ته‌كانت له‌سه‌ر ئینته‌رنێت

ئه‌م ئامۆژگاریانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش كارا بن له‌ پاراستنی داتا تایبه‌ته‌كان

هه‌ندێك كه‌س رووبه‌ڕووی چه‌ند كێشه‌یه‌ك ده‌بنه‌وه‌ له‌كاتی به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت، كه‌ هه‌ندێ له‌و كێشانه‌ په‌یوه‌ستن به‌ پاراستنی داتای تایبه‌ت.

رۆژنامه‌ی "عوكاز"ی سعوودی، ٦ ئامۆژگاری بڵاوكرده‌وه‌ بۆ په‌یڕه‌وكردنیان له‌كاتی به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت به‌شێوه‌یه‌كی پارێزراو، ئاماژه‌شی به‌وه‌ كرد، ره‌نگه‌ ئه‌م ئامۆژگاریانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش كارا بن له‌ پاراستنی داتا تایبه‌ته‌كان.

یه‌كه‌م ئامۆژگاری: دیاریكردنی ئه‌و داتایانه‌ی‌ كه‌ ده‌مانه‌وێ به‌شداری پێ بكه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌پلیكه‌یشنه‌كان و پاپه‌ندبوون پێیان.

ئامۆژگاری دووه‌م: نابێ بچینه‌ ژێر باری هه‌رچ بابه‌تێك كه‌ له‌كاتی گه‌ڕان به‌نێو ئینته‌رنێتدا ده‌خرێنه‌ڕوو.

ئامۆژگاری سێیه‌م: به‌كارنه‌هێنانی یه‌ك پاسۆورد بۆ هه‌موو هه‌ژماره‌ (ئه‌كاونته‌) كاراكان.

ئامۆژگاری چواره‌م: به‌كارهێنانی سیسته‌می په‌سه‌ندكردنی دووانه‌یی " Two-Factor" بۆ چوونه‌ نێو هه‌ژماره‌كان، واته‌ ده‌بێ پاسۆردێك و كۆدێكی تایبه‌تت هه‌بێ له‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌ت بۆ چوونه‌ نێو هه‌ژماره‌كانت.

ئامۆژگاری پێنجه‌م: سڕینه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌پلیكه‌یشنانه‌ی كه‌ به‌كاری ناهێنێت و له‌كاتی پێویست دایانبه‌زێنه‌وه‌.

ئامۆژگاری شه‌شه‌م: نوێكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی كۆمپیوته‌ر و مۆبایله‌ زیره‌كه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام..

سه‌رچاوه‌/ دژه‌ تیرۆری كوردستان

كوردستان تیڤی/ كامران