له‌ هۆلیۆد ئافره‌ته‌ ده‌رهێنه‌ره‌كان لە پێش پیاوانەوەن

كاری ده‌رهێنانیان بۆ 250 فیلم كردووه‌ كه‌ زۆرترین داهاتیان هه‌بووه‌


به‌ گورێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی هونه‌ری ، له‌ ساڵی 2018 له ‌ناو فیلمه‌كانی هۆلیۆددا ئافره‌ته‌ ده‌رهێنه‌ره‌كانان كاری زیاتری هونه‌رییان  له‌ ده‌رهێنه‌ره‌ پیاوه‌كان ئه‌نجام داوه.
 
توێژینه‌وه‌كه‌  ده‌ریخستووه‌ ‌ ئه‌و فیلمه‌ به‌هێزانه‌ی كه‌ له‌ساڵی 2018 له‌ناو سینه‌ماكانی هۆلیۆد بەرهەم هاتوون 80% له‌لایه‌ن ئافره‌ته‌ ده‌رهێنه‌ره‌كانه‌وه‌ كاری ده‌رهێنانیان بۆ كراوه ‌.
 
مارسا  لۆزین ، یه‌كێكه‌ له‌ به‌شداربووانی توێژینه‌وه‌كه‌  ئاشكرایكردووه‌  ته‌نها له‌ ساڵی 2018 ژماره‌ی ئه‌و فیلمه‌ به‌هێزانه‌ی كه‌ زۆرترین داهاتیان هه‌بووه ،‌ له‌لایه‌ن  ده‌رهێنه‌ره‌ ئافره‌ته‌كانه‌وه‌  كاری ده‌هێنانیان بۆ كراوه‌، كه‌ ژماره‌یان 250 فیلم ده‌بێت .

 ئه‌م ژماره‌یه‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی 1998 زۆر زیاتره‌، چونكه‌ له‌ 1998 ژماره‌ی ئافره‌ته‌ ده‌رهێنه‌ره‌كان له‌ ئه‌مریكا 9 % بووە ، یه‌كێك له‌م فیلمانه‌ش كه‌ له‌ ساڵی 2018 له‌ لایه‌ن خانمه‌ ده‌رهێنه‌ره‌كانه‌وه‌ كاری ده‌رهێنانیان بۆ ئه‌نجامدراوه‌ بریتیه‌ له‌  فیلمی" رینكل ئین تایم " كه‌ خانمه‌ ده‌رهێنه‌ر " ئافا دۆفیرنی " كاری ده‌رهێنانی بۆ ئه‌نجامداوه‌ .