پۆلیسی سۆران بڕیاریدا دوای دەوام چەک لە کارمەندەکانی وەربگرێتەوە

ڕێگەگرتن لەو تاوانانەی هەندێک جار بەچەکی میری دەکرێت


بەمەبەستی کەم کردنەوەی دیاردەی هەڵگرتنی چەک دوای ئەرکی فەرمی و ڕێگەگرتن لەو تاوانانەی هەندێک جار بەچەکی میری دەکرێت ، پۆلیس فریاکەوتنی سۆران بریاریدا  دوای کۆتای هاتنی ئەرکی کارمەندانیان چەکەکانیان لێ وه‌ده‌گیرێته‌وه‌ و لە کاتی ئەرک پێیان ده‌درێته‌وه‌.

هاوار ئه‌رگوشی به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی فریاكه‌وتنی سۆران به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند: بڕیاره‌كه‌ له‌ ئه‌مرۆوه‌ ده‌چێته‌ واری جێ به‌جێكردن و هیچ كارمه‌ندێكی ئه‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌ ناتوانێت چه‌ك هه‌ڵگرێت جگه‌ له‌كاتی ئه‌ركه‌كانیان .

ئه‌مه‌ش له‌ پێناو بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری زیاترو هاندانی ته‌واوی ده‌زگاكانی تر و خودی هاوڵاتیانیش تا له‌ دیارده‌ی چه‌ك هه‌ڵگرتن دوور بكه‌ونه‌وه‌ به‌ ئامانجی هێنانه‌ دی كۆمه‌ڵگایه‌كی دوور له‌ كێشه‌و بێ توندوتیژی و خاڵی له‌ چه‌ك.