Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 12:10

عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌ ساڵیادی دامه‌زراندنی سوپای عیراقدا رۆلى پێشمه‌رگه‌  به‌رز ده‌نرخێنێت

عه‌بدولمه‌هدی: سوپای عیراق سه‌ركه‌وتوو بووه‌ له‌ به‌رگریكردن و رزگاركردنی خاكی عیراق
کوردستان TV
100%

له‌ یادی 98 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی سوپای عیراق له‌ 6ی كانونی دووه‌می 1921، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند كه‌ سوپا له‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركی به‌رگری و رزگاركردنی خاكی وڵاتدا سه‌ركه‌وتوو بووه‌، ئاماژه‌ی به‌ خۆڕاگریی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیش له‌ به‌رامبه‌ر چه‌كدارانی داعش دا كه‌ شانبه‌شانی سوپای عیراق رووبه‌ڕوی ئه‌و رێكخراوه‌ بونه‌ته‌وه‌.

له‌ وتارێكدا كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 6ی كانونی 2019 پێشكه‌شیكرد، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند: سوپای عیراق به‌ شاره‌زایی و لێهاتوویی ناسراوه‌ و چه‌ندین نه‌وه‌ی له‌ ئه‌فسه‌ر و سه‌ركرده‌ و پله‌داری پێگه‌یاندوه‌ له‌ هه‌مانكاتیشدا رووبه‌ڕوی ته‌حه‌دای مه‌ترسیدار له‌ قۆناغه‌كانی رابردوودا بوه‌ته‌وه‌.

وتیشی" سوپای عیراق له‌ هه‌موو قۆناغه‌كانی رابردوودا رووبه‌ڕوی ته‌حه‌دای مه‌ترسیدار بوه‌ته‌وه‌ و به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌كان بۆ ملكه‌چكردنی بۆ ئه‌جیندای سیاسی به‌رده‌وام به‌رگریی له‌خۆی كردوه‌، هه‌ربۆیه‌ خوێنی سوپا له‌دژی سته‌م و زۆرداری تێكه‌ڵی خوێنی گه‌له‌كه‌ی بووه‌ ، به‌تایبه‌ت له‌ به‌رده‌م هه‌وڵه‌كانی رژێمی پێشووی عیراق كه‌ ده‌یویست به‌سه‌ریدا زاڵ بێت.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق راشیگه‌یاند كه‌ سوپای عیراق سه‌ركه‌وتوو بووه‌ له‌ به‌رگریكردن و رزگاركردنی خاكی عیراق و یه‌كێك له‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی سوپاش ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌یه‌ كه‌ له‌نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی هێزه‌ چه‌كداره‌كان هه‌یه‌.

عادل عه‌بدولمه‌هدی راشیگه‌یاندوه‌ كه‌ نمونه‌ بۆ ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ پشتیوانیكردنی حه‌شدی شه‌عبی و حه‌شدی عه‌شایه‌ری بووه‌ له‌ سوپا و پۆلیسی عیراق و راشیگه‌یاندوه‌ كه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان شانبه‌شانی سوپا به‌رامبه‌ر چه‌كدارانی داعش خۆڕاگربوون و هێزه‌كانی دژه‌تیرۆریش به‌ وره‌وه‌ پێشڕه‌وییان كردوه‌، ئه‌مه‌ش نمونه‌ی یه‌كڕیزی و خاڵێكی پرشنگداره‌ له‌ رێگای بنیادنانی عیراقی نوێ.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.