ئه‌ندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بانگه‌شه‌ی دوو ئیداره‌ی ده‌كات

نموونه‌ی دوو ئیداره‌یی ناوی ئیمارات دێنێت

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەرژەوەندی گەل بكەوێتە مەترسیەوە لاریمان لە گەڕانەوە بۆ دوو ئیدارەیی نابێت، دەشڵێت: ڕاستە پارتی لەولا زۆرینەیان هێناوە، ئێمەش لێرە زۆرینەمان هێناوە.

مەحمود سەنگاوی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە چوارچێوەی ڕێزلێنان لە تیپی وەرزشی هەڵەبجە، ئەمڕۆ شەممە، 5ی كانوونی دووەمی 2019 وتارێكی پێشكەشكرد و ڕایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی یەكێتی دژی دوو ئیدارەییە لە هەرێمی كوردستان، بەڵام ئەگەر بەرژەوەندییەكانی گەل بكەوێتە مەترسییەوە، هیچ لاریمان لەوە نییە.

له‌ كاتێكدا ده‌ڵێت: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ دوو ئیداریی نین، به‌ڵام هه‌ر له‌ هه‌مان كاتدا ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر قازانج گه‌ل بكه‌وێته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ ئێمه‌ لاریمان نییه‌، نموونه‌ی دوو ئیداره‌یی له‌ زۆر وڵات و هه‌رێم له‌ جیهاندا په‌یڕه‌و ده‌كرێت، ئیمارات.

له‌ درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا مه‌حموود سه‌نگاوی باسی خۆی ده‌كات كه‌ من شه‌ڕم كردووه‌ له‌ جه‌لاولا .