هه‌واڵی هه‌ڵاتنی حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌درۆ ده‌خرێته‌وه‌

به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ سه‌رۆكایه‌تی كردنی هاوپه‌یمانی نه‌سر

 ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ هاوپه‌یمانی نه‌سر له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: حه‌یده‌ر عه‌بادی واز له‌ ئه‌ركه‌كانی ناهێنێت و به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ سه‌رۆكایه‌تی كردنی هاوپه‌یمانی نه‌سر.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له‌ هه‌ڵاتنی عه‌بادی ده‌كه‌ن دوورن له‌ راستییه‌وه‌ و ئه‌مه‌ به‌شێك بووه‌ له‌ ململانێ سیاسییه‌كان له‌ دژی حه‌یده‌ر عه‌بادی.

شایانی باسه‌ دوای ئه‌وه‌ی هێزێكی سه‌ر به‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌ ناوچه‌ی خه‌ززرا، ژماره‌یه‌ك ده‌زگای راگه‌یاندن و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌واڵی ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ عه‌بادی عێراقی به‌جێهششتووه‌و به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات رایكردووه‌.

ئاماده‌كردنی / رزگار