كۆرپه‌ڵه‌ و ناسینه‌وه‌ی دایكی

دوای چەند ڕۆژێك لە لەدایكبوونی دایكی ده‌ناسێته‌وه‌


 
 كۆرپەلە دەتوانێت دایكی دوای چەند ڕۆژێك لە لەدایكبوونی دایكی بناسێتەوە ، ئەمەش بەشێوەیەكی سروشتی لەڕێگەی دیاریكردنی بۆنی دەگمەنی دایكەكە دەبێت لەكاتی پێدانی شیر.

لەگەڵ گەورەبوونی تەمەنیش دایكان تێبینی ئەوە دەكەن، كۆرپەلەكانیان جگە بەدەستی دایكیان شیر بەدەستی كەسانی دیكە ناخۆنەوە، ئەمەیش واتای ئەوەیە كۆرپەلەكە زیاتر هۆگری دایكی بووە، هەروەها كۆرپەلە دوای لەدایكبوونی سێ ڕۆژ دەتوانێت تامی شیری دایكی لە شیری خانمێكی دیكە جیابكاتەوە.

سەرەڕای ئەوەی كۆرپەلە لە سەرەتای لەدایكبوونی بەچەند هەفتەیەك ناتوانێت بەشێوەیەكی ڕوون سەیری شتەكانی دەوروبەری ببینێت،ته‌نیا بە دووری (25 – 30) سەنتیمەتر دەتوانێت بە شێوەیەكی ناڕوون بە بینین كەمێك لە شتەكان جیابكاتەوە، بۆیە كاتێك بە پلەی یەكەم دایك لە كۆرپەلەكەی نزیك دەبێتەوە هەست بە بوونی دەكات.

لێكۆڵینەوەكان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه‌كه‌ كۆرپەلە تاكو تەمەنی دوو مانگی ئینجا دەتوانێت شێوەی ڕووخساری خێزانەكەی دەناسێتەوە، لەمیانی گەشەكردنی هەستی بینینیان تاكو تەمەنی یەك ساڵی بەتەواوی كەسەكان لەیەكدی جیادەكاتەوە.