له‌كاتی كڕینی ئۆتۆمبێل ده‌ڵێن سپێری دانه‌گیراوه‌، ئه‌مه‌ تاچه‌ند ڕاسته‌؟

له‌كاتی كڕینی ئۆتۆمبێلێكی مۆدیل نوێ ده‌ڵێن ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ زۆر تازه‌یه‌ سپێری دانه‌گیراوه‌


تاچه‌ند ئه‌و قسه‌یه‌ ڕاسته‌، كه‌ له‌كاتی كڕینی ئۆتۆمبێلێكی مۆدیل نوێ ده‌ڵێن ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ زۆر تازه‌یه‌ سپێری دانه‌گیراوه‌؟
ئه‌ندازیار، (دانا كه‌ریم) مامۆستا له‌په‌یمانگای ته‌كنیكی ده‌ربه‌ندیخان ڕایگه‌یاندوه‌، له‌پێشانگای ئۆتۆمبێله‌كان یان كاتێك ئۆتۆمبێلێك ده‌كڕیت بۆ نمونه‌ مۆدێلی ساڵی (2012) یه‌ ده‌ڵێ (لۆكه‌) تایه‌ سپێری دانه‌گیراوه‌، سه‌ره‌تا ده‌بێت ئه‌وه‌ بزانی، كه‌ تایه‌ سپێر هیچ په‌یوه‌ندی به‌لۆكی ئۆتۆمبیله‌وه‌ نییه‌، ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تازه‌یی ئۆتۆمبێل دیاری ده‌كات كیلۆمه‌تری ڕۆشتن‌و پاكی لاشه‌ی ئۆتۆمبێل‌و نه‌بونی كێشه‌یه‌ له‌گێڕو مه‌كینه‌.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین ئه‌و تایه‌ له‌وانه‌یه‌ ئێكسپایه‌ر بووبێت‌و كه‌ڵكی ئه‌وه‌ی نه‌مابێت به‌كاریبهێنیت، چونكه‌ هه‌موو تایه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر له‌باشترین حاڵه‌ت دابنرێت تا (10) ساڵ ده‌توانی زه‌مانی ئه‌وه‌ی بكه‌ی بتوانی به‌كاریبهێنیت.
دانا كه‌ریم جه‌ختیشیكردۆته‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ هه‌رگیز ئۆتۆمبێلی نوێ به‌تایه‌ سپێر هه‌ڵمه‌بژێره‌.


سه‌رچاوه‌ - Traffic Fm
شوان عه‌زیز