داهاتی كۆمپانیای ئه‌پل له‌ دابه‌زین دایه‌

کۆی گشتی داهات لە نێوان 89 ملیار دۆلار بۆ 93 ملیار دەبێت لەمساڵدا


بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیایی ئەپڵ-ی ئەمەریکی "   تیم کوک " نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی وه‌به‌رهێنه‌رانی كۆمپانیای ئه‌پل ده‌كات و ئاماژه‌ به‌ دابەزینێکی بەرچاو کردووە لە داهاتی کۆمپانیاکەدا لە چارەکی یەکەمی 2019 دا، بەراورد بە پێشبینیەکان کە کۆی گشتی داهات لە نێوان 89 ملیار دۆلار بۆ 93 ملیار دەبێت لەمساڵدا .

كوك ئاشكرایده‌كات چەندین هۆکار هەیە کە بوونەتە هۆى دابەزینی خواست لەسەر ئایفۆن کە فرۆشی لاوازبووە لەسەرووی هەمووشیانەوە پەیوەندی ئابووریەکانە لەگەڵ چین کە وایکردووە فرۆشی ئایفۆن نەگاتە ئاستی چاوەڕوانکراو .

 وتیشی زۆربه‌ی بەکارهێنەران لە مۆبایلەکانیان رازین و نوێی ناکەنەوە و پێیانوایە کە زۆر جییاوازنییە لە ڕووی تایبەتمەندیی و تەکەنەلۆژیای بەردەستکراو تیایدا ، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی  بە بەهای دۆلار کرد لە بازاڕەکانی جیهاندا و جێگیربوونی نرخی دۆلاری وەک هۆکارێک باسکردووە لە دابەزینی داهاتی کۆمپانیای ئەپڵ .

جێی باسه‌ هه‌موو سالێك له‌ چاره‌گی یه‌كه‌میدا به‌ گرنگترین ماوه‌ داده‌نرێت بەهۆی ئەوەی کاتی خستنەبازڕی ئایفۆنە نوێیەکان و کاتی پشوو و جەژنەکانی کۆتایی ساڵە و هه‌روه‌ها كاتی جوڵه‌ی بازاره‌ له‌ لایه‌ن بەکارهێنەرانەوە ، بۆیه‌ ێشبینی دەکرێت ئەو ئەنجامانە کاریگەریان هەبێت لەسەر پشکی ئەپڵ و دابەزینی نرخەکەی له‌ چه‌ند رۆژی دادێ .