به‌ ڕۆمانێك باس له‌ مێژووی سلێمانی ده‌كرێت

"كێ ساله‌ شێتی كوشت؟"

"كێ ساله‌ شێتی كوشت؟" ناوی ئه‌و ڕۆمانه‌یه‌ كه‌ تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر ڕووداوه‌كانی دوو ده‌یه‌ی شاری سلێمانی.

"دوكتۆر عه‌لی كه‌ریم" نووسه‌ری كورد هه‌ستاوه‌ به‌ نووسینی ڕۆمانێك بۆ گێڕانه‌وه‌ی مێژووی ٢٠ ساڵی شاری سلێمانی.

"كێ ساله‌ شێتی كوشت؟" له‌ نووسینی عه‌لی كه‌ریم له‌ دوو به‌رگدا له‌ دوتوێی زیاتر له‌ ١٢٠٠ لاپه‌ڕه‌، قه‌باره‌ گه‌وره‌دا باس له‌ ڕووداوه‌كانی ده‌یه‌كانی چل ‌و په‌نجای سه‌ده‌ی ڕابردووی شاری سلێمانی ‌و گه‌ڕه‌كی حاجی خان ده‌كات.

ئه‌م ڕۆمانه‌ كه‌ له‌ ناوازه‌ترین ڕۆمانه‌ كوردییه‌كانه‌ تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌، كلتوری ‌و سیاسی ئه‌و رۆژگاره‌ی شاری سلێمانی ‌و كوردستان.

بڕیاره‌ هه‌فته‌ی داهاتوو دوو به‌رگی رۆمانی "كێ ساله‌ شێتی كوشت؟" ده‌ناسێت بخرێته‌ به‌ر دیدی خوێنه‌ران.

سه‌رچاوه‌/ جام كوردی

 كوردستان تیڤی/ كامران